X4KuRd
تكایه‌ بی خوێنه‌ره‌وه‌ با له‌ یاسا لانه‌ده‌یت - چاپكردن

+- X4KuRd (http://x4kurd.freetzi.com)
+-- یانه‌: سه‌ره‌تا (/forumdisplay.php?fid=63)
+--- یانه‌: رێبه‌ری یانه‌ - چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی یانه‌ (/forumdisplay.php?fid=66)
+--- بابه‌ت: تكایه‌ بی خوێنه‌ره‌وه‌ با له‌ یاسا لانه‌ده‌یت (/showthread.php?tid=14)



تكایه‌ بی خوێنه‌ره‌وه‌ با له‌ یاسا لانه‌ده‌یت - MR__ANTI - 06-14-2013 10:30 PM

یـــاســـاکانی یـــانـــه‌


1- نوسین له‌ یانه‌ ئه‌بێ به‌ زمانی شیرینی کوردی بێت ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ دوای 3 جار ئاگادار کردنه‌وه‌ بابه‌ت ڕه‌ش ئه‌کرێته‌وه‌

2- گه‌ر ده‌ته‌وێت سود له بابه‌ته‌کانی یــانــه‌ وه‌ربگریت ئه‌بێت ببیت به‌ئه‌ندام.

3- ناوی ئه‌ندام ده‌بێت شـیاوو گونجاو بێت،ده‌بێت له‌گه‌ڵ نازناوی کورد دا بگونجێت هه‌رناوێک ناشیاوو بێ مانا بێت ڕاسته‌وخۆ ئه‌سڕدرێته‌وه..

4- ئه‌ندام ئازاده له بابه‌ت نوسین له هه‌ر جۆره پرسیارێک که له به‌شه‌کانی مه‌کۆدا که خۆی ده‌گرێته‌وه، به‌لام هه‌ر پرسیارێک له‌گه‌ڵ یاساکانی یانه‌و داب و نه‌ریتی کوردی دا نه‌گونجێت ئه‌وکات خۆت به‌رپرسیاری خۆت ئه‌بیت.

5- گه‌ر ده‌بێت به ئه‌ندام ئیمه‌یڵی ته‌واوی خۆت بنوسه،بۆ ئه‌وه‌ی له گۆڕانکاری یه‌کانی یانه‌ ئاگادار بیت.

6- ئه‌ندام پێویسته ڕێز له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران و هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی تر بگرێت.

7- دانانی لینک و ووێنه‌ی ناشیاو وه‌کو(سایت یان ووێنه‌ی سێکسی) به هیچ جۆرێک ڕێ پێدراو نی یه‌و خاوه‌ن بابه‌تی له‌م جۆره‌ دور ئه‌خرێته‌وه‌..

8- گواستنه‌وه‌ی بابه‌ت له یانه‌ بۆ پێگه‌کانی‌تر ڕێگه‌ پێدراوه‌ به‌ مه‌رجێک ئاماژه‌ به‌ ناوی یانه‌که‌مان بدرێت

9- هه‌ر ئه‌ندامێک بابه‌تێک یان پڕۆگرامێک داده‌نێت ده‌بێت ئاماژه به‌سه‌رجاوه‌که‌ی‌ بدات.

10- بابه‌ت نوسین سه‌باره‌ت به سیاسه‌ت و سوکایه‌تی کردن به ئاین و کۆمه‌ڵی کورده‌واری و حیزب و لایه‌نه‌کان و سه‌رکرده‌ و لێپرسراوان به هیچ جۆرێک ڕێگه‌پێدراو نی‌یه.

11-پێویسته‌ بابه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشی بێت و سوود به‌ هه‌موو ئه‌ندامان بگه‌یه‌نێت نه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ندامێت به‌ ته‌نها

12- بابه‌ت نوسین ئه‌بێت سه‌ردێڕو ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که وه‌ک یه‌ک بن.

13- هه‌ر ووڵامدانه‌وه یه‌کی ئه‌ندامان له بابه‌ت لابدات بێ ئاگادار کردنه‌وه‌ی نوسه‌ر ئه‌سڕدرێته‌وه.

14- ئازادیت له‌ نوسینی هه‌ر ڕه‌خنه‌و پێشنیارێکی هه‌تانبێت به‌ مه‌رجێک ڕه‌خنه‌ی ڕوخێنه‌ر نه‌بێت ! هه‌ر ئه‌ندامێک چه‌ندین جار ڕه‌خنه‌ی ڕوخێنه‌ر ئاراسته‌ی تاکه‌ ئه‌ندامێک بکات مافی ئه‌ندامێتی ڕا ئه‌گیرێت.

15. له‌ کاتی وه‌ڵام داناوه‌ی بابه‌تێکدا یان گفتوگۆیه‌کی گشتی نووسنی دێڕێک یان چه‌ند دێڕێک ڕیگه‌ پێدراو نیه‌ بۆڵد بکرێت یان به‌ ڕه‌نگێکی جیاواز تر له‌ نووسینه‌کانی ترت بنوسرێت

16. دانانی لینكی سایت كوردی به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌


ڕێزگرتن له‌ یاساکان و ئه‌ندامان ڕێزگرتنه‌ له‌ خۆت



Free Web Hosting